#پارتی دیموکراتی کوردستان# بەهۆی کشانەوەی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان لەو حیزبە نیگەرانە و پێی وایە نەدەبوو یەکگرتوو بەو شێوەیە لە پەڕڵەمان بکشێتەوە.
بەرپرسانی باڵای پارتی لە میانی کۆبونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکگرتووی ئسلامیدا ئەوەیان بە یەکگرتوو گوتووە، کە دەبوو یەکگرتوو لە پەڕڵەمان بمێنێتەوە و ئەگەر ڕەخنەیەکیشیان لە پەڕڵەمان یا لە حکومەت هەبووایە ئەوا لە پەڕڵەماندا بیانخستایەتەڕوو.
بەرپرسانی یەکگرتوو پێیان وابووە مانەوەیان لە پەڕڵەمانی کوردستان هیچ خزمەتێک ناکات و وەک هەڵوێستێکیش لە دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ئەوان لە پەڕڵەمان کشاونەتەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 492