$ناوەندی وەرزش و لاوانی #هەولێر# پاڵەوانی ناوەندەکانی هەولێر بوو$
بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری وەرزشیی لە سنووری پارێزگای هەولێر و گرنگی زیاتر بە ئاستەکانی تەمەن لە سنووری ناوەندەکانی پارێزگای هەولێر کە ساڵانە چەندین خولی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری دە ناوەند لە سنووری شاری هەولێر پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز بۆ ناوەندە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، لە یارییەکانیش چەندین یاریزانی بەتوانا لە سەر ئاستی ناوەندەکانی کێبڕکێ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەیان دەکرد، ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر بە ئاست و بە ئەنجام توانیان باڵادەستی خۆیان لە پاڵەوانیەتیەکە بنوێنن و لە سەرجەم تیپە بەشداربووەکانیان بردەوە لە ئەنجامی کۆتایشدا ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر توانی پلەکانی یەکەم و دووەم لە سەر ئاستی ناوەندە بەشداربووەکان بە دەست بهێنێت و هەریەک لە یاریزانان عەبدولحەق قەهار و عەبدولمالک قەهار پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا، لە کۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی و حزبی خەڵات و دیاری بە سەر یاریزانانی ناوەندە وەرزشییەکان دابەشکرا.[1]
پاڵەوانییەتییەکە لەلایەن هەردوو ناوبژیوان: #فوئاد عەبدولموحسین تەها# و #عومەر عەلی کایی#یەوە بەڕێوە بردرا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 420