ناو: خدر
نازناو: خدر خەلکانی
ناوی باوک: حەسەن عەباس
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1987
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #خەلکان# ی سەربە شارۆچکەی #ڕەواندز#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی #سۆران#
$ژیاننامە$
خدر خەلکانی ساڵی 1922 لە گوندی خەلکانی سەر بە شارۆچکەی ڕواندز لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و بڕوانامەی پەیمانگای لە بەشی کشتوکاڵ- ڕووپێوی وەرگرتووە، هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ نادیا پێکهێناوە، دوای گەڕانەوەی لە ئاوارەیی لە ئێران، ساڵی 1978 گەڕاوەتەوە گەڵاڵە و لە فەرمانگەی کشتوکاڵی چۆمان دامەزراوە، ساڵی 1981 ڕاگوێزراوە بۆ سۆران، کوردی، عەرەبی و ڕووسی زانیوە، ساڵی 1987 لە سۆران کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سۆران بەخاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1944 پێش ئەوەی پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکات، سەربازی حکومەتی ئێڕاق بووە لە موڵگەی ڕەواندز و لە سەربازیی هەڵاتووە، هەر ئەو ساڵە پەیوەندیی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە و لە شەڕەکان بەشداربووە.
لە #19-08- 1945# بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی ئێڕاقی دەست بەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە. لە 11ی تشرینی یەکەم لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە 31ی ئاداری 1946 لە هێزی بارزان-ی سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان پێشمەرگە بووە، لە 29ی نیسانی هەمان ساڵ بەشداریی شەڕی قاراوای لە ناوچەی سەقز کردووە.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 3ی ئاداری 1947 بەشداریی شەڕی نەلۆس و لە 19ی ئادار بەشداریی شەڕی شنۆ و نەغەدەی کردووە، لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
دوای گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# لە ڕێکەوتی #15-05-1947# لە گوندی #ئەرگوش# کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانی دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، لەوێدا تەواوی هەڤاڵانی بڕیاری بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت دەدەن، لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و بەشداری شەڕی #مەنگوڕ# و شەڕەکانی گەلی قتور و پردی ماکۆی کردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. کوردستان.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و سەرپەل بووە، بەشداری شەڕەکانی حەسەن بەگ، سەرتیز، هەندرێن و گەرووی بێشێ کردووە و لە شۆڕشی ئەیلوول بەرپرسی بازگەی بەرزێوە بووە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول بە پەنابەری ڕوویکردووەتە ئێران، دوای ساڵێک ئاوارەبوون گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن حکومەتی ئێڕاق بۆ باشووری ئێڕاق ڕاگوێزراوە و لە گوندی سگوری شارەدێی گەرمە بەنی سەعیدی سەر بە قەزای سوق الشیوخ لە پارێزگای ناسرییە نێشتەجێ کراوە، ساڵی 1987 لە شارۆچکەی سۆران کۆچی دوایی کردووە. [1]