$داواکاریی کەسوکاری ئەنفالکراوانی گوندی جەلەمۆرد بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە ئەنفالەکانەوە$
بەڕێز : لایەنی پەیوەندێدار
بابەت: داواکارییەک و چەن زانیاریەک
#05-08-2022#
بۆ زانینی بەڕێزتان ژمارەی ئەنفالکراوانی گوندی #جەلەمۆرد#ی سەربە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ئەوەی ئەژمار کرابێ و زانرابێ (487) کەسە لەژن و مناڵ و پیرو گەنج بەوتەی بەرپرسانی شەهیدانی ئێراق ئەم ڕوفاتانە کە بۆماوەی سێ ساڵە لە توب عەدلی بەغدان و بێکەس کەوتون پێشتر قەرار بوو بگەڕێنرێنەوە کوردستان، ئێمە وەک کەس و کاری ئەنفال زانیاریمان لایە و بەڵگەش هەبووە ئەوەی کە لەناو گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە هی ناوچەی
#ئاغجەلەر# و بەدیاریکراویش ئەنفالکراوانی گوندی جەلەمۆردو کەس و کاری ئێمەن بەو پێیەی زۆرینەی ژن و مناڵن.
بۆیە بەناوی کەس و کاری ئەنفالکراوانی گوندی جەلەمۆرد داوامان لە بە ڕێزتان ئەوەیە پەلە بکەن لە هێنانەوەی ئەم ڕوفاتانەوە و هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەی ئێستا دیاری کراووە بۆ هەڵدانەوەیان داواکارین پێش گەڕانەوەیان:
1- نموونەی خوێن لەکەس و کاری ئەنفال وەربگیری و فەحسی ناسینەوەش بۆ ڕوفاتەکان بکرێ من تەنها لە بنەماڵەکەم خاوەنی (50) ئەنفالم لە باوک و مامە و پور و خاڵ و پورزا و ئامۆزا جگە لە کەس وکاری باوک و دایکم لەبەر ئەوە تەنها بەوەرگرتنی سمپڵی خوێن لەمن دەتوانرێت ناسینەوەیان زۆر ئاسانتر دیاری بکرێ لێرە دووبارە تکاتان لێدەکەین پێش ناسینەوە هیچ هەنگاویتریان بۆ نەنرێ لەبەر ئەم ڕوفاتانە سەروەتی نیشتیمانین بۆ میللەتەکەمان لەڕێی دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدەوە دەتوانین بگەین بەمافەڕەواکانی گەلەکەمان.
2- بگەڕێنرێنەوە سنوری خۆمان یان لە گوندەکەی خۆمان یاخود لە مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ ئەسپاردەی خاک بکرێنەوە
هیوا محەمەد ئەمین جەلەمۆردی
دانشتووی چەمچەماڵ وکەس و کاری ئەنفال
[1]