جەنابی سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# سڵاو.
ئاگادارم لە دوو هەفتەی توندوتیژی دژی فێمینیست چۆن شێرانە لە مەیدانی و هەموومان پشتگیری هەڵوێستە جوامێرانەکەت دەکەین،
بەڵام
جەنابت ئاگاداری، یان، نا؟
بەخوتوخۆڕایی لە مەڵبەندی #کەرکووک# دەرماندەکەن!
ئیهانەی کەرامەتمان دەکەن.
ئەرشیفەکەمان دەسوتێنن؟
درگای ژوورەکەمان هەڵدەتەکێنن!
جوانییەکانی مێژوومان لەکەدار دەکەن؟ هەڕەشەشمان لێ دەکەن! توو خودا کێ دیوێتی خوشکی شەهید دەربکرێ؟ بۆ؟ لەم مەڵبەندە دەپرسم بۆ؟
وە ئاگادارم و دەزانم بەم شێوەیە پشتگیری تەواوی فێمینیست دەکرێت؟
جەنابی سەرۆک.
تەنیا بەڵگەکانی لای من بە چاوی خۆت ببینی دەزانی چی بەسەر مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک و کاری حزبایەتی هاتووە (بەتایبەت ژنان و کچان)! چۆن ناحەقی و ناعەدالەتیی بەرانبەر ئێمەی ژنان دەکرێت! هەموو ئەمانەش بە بەڵگە بۆتی ئەسەلمێنم!
هاوکات هەڵبژاردن لەبەر دەرگایە بۆ پەڕڵەمان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک! من دەمەوێ ئەوە بڵێم و ئەتانەوێ بەم کەرەسەیە بیبەینەوە؟ هیوادارم بیبەینەوە و بەڵام ئەوە نابینم!
جەنابی سەرۆک
لە بەندەی وەربگرە، بەرچاوم ڕوون نییە و لە ئاییندەش بە چاوی خۆت دەیبینیت.
شیلان جاف
ئەندامی مەڵبەند و بەبێ هۆ دەرکراو. [1]