تیمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە کە هەموو جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ #لاهور شێخ جەنگی# ببڕن.
لە ڕێگەی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەندامانی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزیر و بەڕێوبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارەکان ئاگادار کراونەتەوە، نابێ بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی هەبێت.
تیمی یەکێتیی لە حکومەتی هەرێم ئاگادار کراونەتەوە چاودێری هەموو جۆرە جوڵە و پەیوەندیەکیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەکرێت، چونکە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نەماوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 815