بەیبوونە خڕە، حاجیلە خڕە، بەیبوونە ڕۆمی
بە يبوونە خڕه، يەکێکە لەو ڕووەکە سەرنج ڕاکێشانەی دەشتی #بیتوێن# و (#ڕانيە#) ، له سوانەی گڵ دەڕوێت (سوانەی خانوه قوڕەکان) بەڵام لە هەموو شوێنێک ناڕوێت.
حەز بەکەشی فێنک و شێدار دەکات، له زەویی نەرم و چیناوی گەشه دەکات، بەتايبەت له دەشتی #سەروچاوە# بەرەو #قەرەنياغا# و #کانی ماران#، له شاخی #کێوەڕەش# به دیوی #پشدەر#دا به کەمی دەبینرێت، گەڵاکانی وەک بەيبوونی ئاساييە، بەڵام خەپلە تره، گوڵەکەی تۆپێکی خڕی بێ پەلکە، تەنها قۆزاخەکە ی دەبینرێت، واهەست دەکەیت کەسێک پەلکی گوڵەکانی لێکردبێتەوە، بۆنی گەڵاو تۆپەکەی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێشه کاتێک برینداری دەکەیت، له سەرەتای مانگی ڕەشەمێ ناوەڕاستی شوبات گەشەی دەست پێدەکات و له مانگی گوڵان، ناوەڕاستی نیسان تۆپەی قۆزاخەکانی خڕدەکات، کەسێک شارەزايی نەبێت واهەست دەکات هەر بەيبوونی ئاسایيە و گوڵەکانیان ژاکاندووە، لەڕووی پزیشکیەوە گوڵەکەی بۆ چارەسەری کێشەی هەرس کردن، دابەزاندنی تا، کەم خوێنی دوای منداڵ بوون بە کاردێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 460