ناو: عەبدولستار
ناوی باوک: خدر ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
$ژیاننامە$
عەبدولستار خدر لە ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (هەڵمەت و دەشتی و زەهاو)ی کوڕان تەواو کردووە، وە قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی (سەیداوە)ی کوڕان تەواو کردووە، وە ئامادەیی لە قوتابخانەی (کوردستان)ی کوڕان تەواو کردووە. بەکالۆریۆس لە بەشی کۆمەڵناسیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر (2013-2014) بەدەست هێناوە.
$دەستپێک$
1981 لە ڕۆژنانەی هاوکاری.
$کارنامەی فەرمی$
1- لە ساڵی 1981 زیندانی کراوە و بەپێی بڕیاری دادگای هەیئەی کەرکووک حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
2- لە ساڵی 2015 لە کتێبخانەی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.
3- ئەندامی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستانە.
4- ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان دەروونناسانی کوردستانە.
5- شارەزای قسەکردنە لە زمانەکانی (کوردی و عەرەبی).
$بەرهەمە چاپکراوەکانی$
1- دەروازەیەک بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی - چاپی یەکەم 2017 - وەرگێڕان
2- بێدەنگیی خەمەکان - شیعر - چاپی یەکەم 2019
3- فەرهەنگی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی - وەرگێڕان
4- چەندین وتار و بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە. [1]