شەش کچ بڕوانامەی داوەری بالە بەدەستدەهێنن میران محەمەد یەکێتی بالەی کوردستان خولێکی داوەری بالەی لەشاری #سلێمانی# کردەوە کە (26) داوەر بڕوانامەی داوەریان لەیاری بالەدا پێبەخشرا و لەو ژمارەیەش شەش داوەریان کچ بوون.
خولەکە کە #شوان عەلی#، وانەبێژ و داوەری نێودەوڵەتی بەڕێوەی دەبرد، هەریەک لە خاتوو (شلێر کەمال، دڵپاک نەوزاد، سەنا عەلی، لاوین محەمەد، شنیار سدیق، سارا عومەر) توانیان ببنە خاوەنی بڕوانامەی داوەری یاری بالە.
مامۆستا جەمال ڕەشید سەرۆکی یەکێتی بالەی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئەم خولە یەکێتی بالەی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد و ئێمەش هاوکاریان بووین”
وتیشی: “ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمان بوو بەشداریکردنی کچان بوو لەم خولەدا، ئێمەش بەهەموو توانامانەوە پشتگیریان دەکەین و دەمانەوێت زۆرترین داوەری ئەم یارییە درووست بکەین”.
[1]