ڕێگری گەندەڵ و چەتەکانین
بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئاسایشی گشتی لە ئەستۆی ئێمەدایە هەموومان پێکەوە کاراکتەری سەرەکی چاکسازی و گۆڕانکارین بە کردار سەلماندومانە بە جەستە و خوێن لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی یەکێتی و سەرۆک #بافڵ جەلال#داین، وەکارەکانمان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ هەمیشە لە بەرەی ڕەسەنی گۆڕانکاری و چاکسازی و ڕێبازی ڕاستەقینەی خزمەتکردندا دەمێنینەوە.
ئێمە فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانمان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشین، وەک ئەو نا بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بەکار دەهێنا، هەرکەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچوونە لەکارەکانمان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە دەتوانن بەکاری چاکسازی و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بمانناسنەوە بەری خۆری گۆڕانکارییەکانمان بەبێژنگی چەواشەکاری ئێوە ناگیرێت.
بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە دەیڵێم، لە هەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەهێزی ئێمەبێت بۆ چاکسازی ڕێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەین و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبین.
دەتوانن وەک هەمیشە لەم ڕێبازە ڕاستەقینەدا تاقیمان بکەنەوە، هەرکارێک بکەین بۆ بەرژەوەندی خەڵکە هەرگیز وەک چاو برسییەکانی پێش گۆڕانکارییەکانی ناو حزبی شەهیدان نەمان ویستووە و نامانەوێت گیرفانی خۆمان پڕبکەین و خەڵکیش برسی بکەین. [1]
براتان
وەهاب هەڵەبجەیی
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای #دژەتیرۆر#_CTG