ناو: ڕەشوان
ناوی باوک: بایز
نازناو: شوانە شێخانی
شوانه شێخانی- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ره شوان بايز شێخانی) یە، ساڵی 1961 لە گه ڕه کی سەعدوناوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی دواناوەندی پيشەسازی به شی ئؤتؤمبيل سالی 1980، لە 2011/1/6 هاوسەرگیری کردووە، ساڵی 1977 دەستی بەکاری هونەری کردووە، دەنگی گۆرانی بێژانی ئەوکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری لەسەری هەبووە وەکو (کامەرانی مەتەری و ئیسماعيلی سابوری)، ئەندامی تیپی مۆسیقای پایەدار بەرزنجی بووە، ساڵی 1994 وازی لە گۆرانی گوتن هێناوە و پێیوابووە دەرگایەک بووە بە هەڵە کردۆتیەوە و بە هێمنی دایخستووە لێی پەشیمان بۆتەوە کە گۆرانی گوتووە، بۆ ماوەی (16) ساڵ پەناهەندەی ووڵاتی هۆڵەندا بووە، ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە و فەرمانبەرە لە (مانگی سوور- هلال احمر)، بەرهەمەکانی (نامەیەک خەبەرێک- دڵنیام تۆ پەشیمانی- ئەی بۆ وات کرد- لەسەر تۆ)،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/5[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 548