بێ دەرپێ خەون بەگەزی خامەوە ئەبینێ
لە کۆندا قوماش و پەڕۆ کەم بوون، هیچ خێزانێک نەیتوانیووە بە تەواوەتی جل وبەرگی خاوخێزانی دابین بکات، بۆ خەڵکی ڕەشۆکیش ئەوە هەر مەپرسە، زۆربەیان گون ڕووت و بێ دەرپێ بوون، هەر بۆیەش لە کوردەواریدا وشەی گاڵتە و گەپ ئامێزی وەکو(گونت ڕووت) زۆر بەکارهاتووە، زۆر جار وا ڕێکەوتووە جوتیارێکی هەژار لە کاتی جووت کردن و کاری کشتیاری و دروێنە و سەرپاڵەیدا شەڕواڵە خامەکەی فڕێداوە بۆ ئەوەی بیپارێزێت و نەدڕێت تا لە ناو ئاوەدانی لە بەری بکات، ئینجا ئه و نەبوونیەی خام و قوماش و پەڕۆیە بووە بە ئیدیۆم دەوترێت: بێ دەرپێ خەون بە گەزی خامەوە ئەبینێ واتە مرۆڤ چی نەبوو، ئارەزووی دابینکردنی ئه و پێداویستیەی هەیە، چ ڕووت بێ، جل وبەرگ و پۆشینی بوێت، چ برسی بێت، نان و خۆراک چ بێ جێگە و لان بێت، شوێنی حەوانەوەی بوێت...تاد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 788