دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان سەر نوسەر و میدیاکارانی (المرصد)
لە یادی بیست و هەشت ساڵەی دەرچواندنی بڵاوکراوەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین و ڕۆڵی ئێوە لە قۆناغی (الانصات المرکزی) یەوە بەرز دەنرخێنین کە لە کۆکردنەوەی هەواڵەکانی ناوچەکەو جیهاندا وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕ زانیاری لە بەدەستهێنانی هەواڵێکی ڕاست و دروستدا جێ دەستتان دیار بوە، بۆ قۆناغی ئێستا وئایندەی (المرصد) شانبەشانی کەناڵەکانی تری مەکتەبی ڕاگەیاندن، هیوای برەو، دانی زیاترتان بۆ دەخوازین، لە کارەکانتاندا و هەمیشە سەرکەوتوبن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,378