$سفرێک بێ ژمارەی تر ؟!$
لەژمارە سفری ژیانمەوە
پێداهاتم
ژمارەی زۆرم تێپەڕاند
ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش
دەگەمە لای ژمارەیەکی گەورەتر
دڵنیاشم
ژمارەکان هەروا لەگەڵما نایەن و
لەجێگایەک دەموەستێنن و
دیسان دەمهێننەوە لای ژمارە سفر
سفرێک جیاواز تر لەم سفرە
وەلێ نازانم
ئەم سفرە لای کام ژمارەیە
کەسفرێکە ئەمجارەیان
هەرگیز ژمارەی تری بەدوادا نایەت ؟!
فاتح بێ لان[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 521