ناو: ڕەنگین
نازناو: ڕەنگین بەیتوشی
ناوی باوک: مەجید
#ژیاننامە#
رەنگین مەجید محەمەد ساڵح بەیتوشی ناسراو بە (ڕەنگین بەیتوشی) لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و هونەر دۆست لە بنەماڵەی (مەنفی)یە. هەروەها لە خێزانێکی هونەر دۆست و خوێنەر و نیشتمان پەروەر پەروەردە کراوە. لە شاری #کۆیە# لە دایکبووە بەڵام لە شاری #سلێمانی# قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردوە، دوایی چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و بەشی سیرامیکی تەواو کردوە بڕوانامەی دبلۆمی بە دەست هێناوە. پاشان بۆتە مامۆستا لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە عەربەت پاش چەند ساڵێک گوازراوەتەوە ناو شار، چەندین پێشانگای جۆراو جۆری کردۆتەوە بەشداری پێشانگای قوتابخانەکانی کردوە بە وێنە کێشان و ئیشی دەست و سیرامیک پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە. ساڵی 1999 شاری سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و ڕوو دەکاتە هەندەران لە ووڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت هەتا ئێستاش هەر لەوێ دەژی. هۆنراوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیستەم، خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان هاندەری نووسینی هۆنراوەکانیەتی کە لەو کاتەدا ڕژێمی بەعس لەسەر تەخت بوو ڕۆژێکیان مەنع تەجەول بوو ڕژێمی بەعس هەموو ماڵێکی دەپشکنی بۆ فیرار دەگەڕان دایکم خوا لێی خۆش بێت کتێبی شیعرەکانمی خستە ژێر تونی حەمام گڕی تێبەردا کە ئەو کاتە هە موو هۆنراوەکانم لەسەر پێشمەرگە و کوردستان بوو. وە لە ساڵی 1981 باوکم لەگەڵ خۆی منی برد بۆ لای (محەمەد ساڵح دیلان)ی گۆرانی بێژ هۆنراوەکانی منی پیشاندا و خوێندیەوە زۆری بە دڵ بوو. هۆنراوەکان باس لە خاک و غوربەت و تەنیایی و جوانی سروشت و لایەنی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی..... هتد دەکات.
ناوی کتێب هەنسک و غوربەت دیزاینەرو تابلۆی سەر بەرگی لە لایەن مامۆستای شێوەکار (عادل زرار) بۆ کراوە لە چاپخانەی شەهاب لە ساڵی 2019 بە چاپ گەیاندرا سەرپەرشتی نوسینەوە و بەچاپ گەیاندنی (دڵدار جەلیزادە) لە چاپخانەی شەهاب لە #هەولێر# بە قەبارەی (17×24) کە بریتیە لە (196) لاپەڕەو دیزاینەری بەرگی لەلایەن شێوەکار و دیزاینەری ناودار (عادل زرار) بۆ کراوەو ژمارەی سپاردنی لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی کتێبخانەی هەولێری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێدراوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 41