ناوی تەواو: شازاد ڕەشید قادر
نازناو: شازاد #مەخموور#ی
تەمەن: 1966
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی مەخموور
عەشیرەت: زەنگەنە
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
باری خێزان: سەڵت
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1983 لە ڕێگای شەهید (عەلی پونگینەی) خاڵیەوە.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە (مانگی 5ی ساڵی 1985)
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە یەکەم جار لە ڕەبیەکانی قوشتەپە، دووەم جار لە بەستی شەرغەی بناری دێدەوانی مەنتکان.
شەهید جگە لە خۆی باوکی و سێ خاڵی شەهیدی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ن.
فەرماندەی مەفرەزە بووە لە کەرتی (3) لای فەرماندەی کەرت (لەتیفە سۆر).
دواتر درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە لە مەفرەزەی تایبەتی تیپ لای شەهید ڕێباز.
دوا پلەی جێگری کەرتی (4) بووە فەرماندەی کەرتەکەی (عومەر ڕەئوف داربەسەری)بووە لە مانگی 8ی ساڵی 1988 لە گوندی خەتێ لە تەشکیلاتی نوێ ئەم پلەی وەگرتووە.
لەڕێگای شەهید عەبدولڕەزاق و شانە نهێنییە چەکدارەکانی بروسکەوە نامەی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ شەهید شازاد هاتووە و کراوە بە سەرپەرشتیاری گرتنی شارۆچکەی دارەتوو.
یەکەم گولە ئارپێچی لە ڕۆژی ڕاپەرین شەهید شازاد لە دائیرەی ئەمنی دارەتووی داوە.
رۆژ و مانگ و ساڵی شەهید بوون: #11-03-1991#
شوێنی شەهید بوون: لە ڕزگارکردنی شارۆچکەی دارەتوو.[1]