ناو: ڕووناک
نازناو: خودایار - مەولودیان
ناوی باوک: ئەسعەد
ناوی دایک: ئامینە
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: # 05-09-2021#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی:شاری #مەهاباد# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
$ژیاننامە$
ڕووناک خودایار/مەولودیان کچی خوالێخۆشبووان (ئەسعەدی خودایار و ئامینە مەولودیان) لە دایکبووی 2-4-1338 هەتاوی (24-06-1959 زایینی) لە مەهابادە. تەمەنی 2 ساڵان دەبێ کە باوکی کۆچی دوایی دەکات. کە دەبێتە 4 ساڵان دایکی شوو بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ دەکاتەوە. ئەو هونەرمەندەی نازی باوکانەی دەداتێ، پێی دەخوێنێ، گەورەی دەکات و بە شووی دەدات. هەر بەو هۆیەشەوە بە #ڕووناکی ماملێ# دەناسرێت. بە داخەوە لە ڕێکەوتی 05-09-2021 کۆچی دوایی دەکات.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,181