مێژووی کۆشکی ڕەسوڵ ئاغای حەوێزی لە #کۆیە# دا، بەزمانی فارسی له و بەردەدا نوسراوە و خراوەتە نێو دیوارەکە، فۆتۆگرافەر #شەماڵ ئەحمەد# کە وێنەکەی گرتووە دەڵێت: مامۆستایەکی هاوڕیم به و شێوەیە کردویەتیەوە بەکوردی(پیرۆز بێت ئەم کۆشکە جوان و پڕ خێر و بەرەکەتە، کە گەورەیی و شکۆی کۆشکی خورنەقیان شکاندووە، ئەم شوێنە کە بەماڵی پێغەمبەر ناسراوە ناوبانگێکی گەورەی لەم چەرخ و سەردەمەدا پەیدا کردووە،
پڕە لە وێنە و نیگاری جوان و ڕازاوە، کە ڕازاوەیی و بەرەکەتی بە کۆشکەکە داوە، بە وتەی(سنمار) لەساڵی(1302)دا، لە قەزای ناوچەی کۆیسنجاق بونیاتنراوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 555