تێر و نیوەتێر، هەر لەگەرمەسێر
گەرمەسێر و گەرمیان بۆ خەڵکی ڕەش و ڕووت و ڕەشۆکی و هەژار و دەست کورت زۆر لەبارە و دەتوانن هەرچۆنێک بێت قوت و بژێوی ڕۆژانەیان بەدەست بکەوێت و کوردیش دەمێکە وتویەتی(بۆیە هاوینم پێ خۆشە، کەس ناڵێ گونت داپۆشە) واتە هاوین و گەرمەسێر بێ خەرجین و بۆ هەژاران باشە، چونکە کوێستان و زستانیش بۆی وتراوە(زستان هات بەرگی فەقیری دڕا) کەواتە بۆیە وتراوە(تێر و نیوەتێر، هەر لەگەرمەسێر).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 429