دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەپێی ياسای سزاکان تۆمەتباری تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا دەکرێتەوە.
دوای ئەوەی لە شەوی 14-9-2020، لە شاری بەغدا سێ ئەندامی خێزانێکی کورد بە شێوەيەکی دڕندانە کوژران و، دوای وەرگرتنی زانياری کە تۆمەتباری ئەم تاوانە لە شاری هەولێرە بە بڕياری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە ياسای سزاکانی عێراقی ناوبراو لەلايەن هێزە ئەمنييەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستگير کرا، لەبەر ئەوەی تاوانەکە لە شاری بەغدا ڕوويداوە و ئه و تۆمەتبارە دانيشتووی شاری بەغدايە بەپێی ماددەی 53 لە ياسای بنەماکانی سزايی، پەڕاوی لێکۆڵينەوەی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە ياسای سزا ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغدا دەکرێتەوە و لە دادگای لێکۆڵينەوەی بەغدا لێکۆڵينەوەی لەگەڵ دەکرێت بەپێی تايبەتمەندی شوێنی ڕووداو و، لێکۆڵينەوە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,127
Ваше мнение о предмете!