بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان (چاپی دووەم)
بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، یەکێکی دیکەیە لەو زانستانەی، کە ڕۆڵ و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ژیانی ڕێکخراوەکان، ڕێژەی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئامانجەکانییان.
لەبەر ئەوەی بە بەراورد لە نێوان هەموو ئەو سەرچاوانەی، کە ڕێکخراوەکان هەیانە (سەرچاوەی دارایی، سەرچاوەی بەرجەستەکراوی ماددی، سەرچاوەی مرۆیی، سەرچاوەی زانیاری)، بۆمان دەردەکەوێت، کە هیچ سەرچاوەیەک، لە سەرچاوەی مرۆیی گرنگتر نییە.
لەبەر ئەوەی سەرچاوەی مرۆیی دەتوانێت ببێتە هۆکاری پێشکەوتنی ڕێکخراوەکان، لەگەڵ سوود وەرگرتنی زیاتر لەو سەرچاوانەی دیکە، کە لە ناو ڕێکخراوەکاندا هەیە، هەروەها دەتوانین بڵێین، کە ڕێکخراوەکان ناتوانن بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری سەرچاوەی مرۆیی بن، کە لەناو ڕێکخراوەکاندا کاردەکەن، چونکە هۆکاری سەرەکی سەرکەوتن و هێنانەدی ئامانجەکانییانن.[1]