پیاوانێ لە دەوری پێغەمبەردا (چاپی چوارەم)
خالد محمد خالد
وەرگێڕانی : سهام بەرزنجی
ئەم کتێبە، کەسێتی (شەست) هاوەڵی پێغەمبەری خوای لەخۆگرتووە- عليهم أفضل الصلاة وأبهی السلام-
هەروەک لە کۆتایی کتێبەکەشدا باسمان کردووە، ئەو (شەست) هاوەڵە هەڵبژاردەو نوێنەری چەندین هەزار برای بەڕێزی دیکەیانن، کە هاوسەردەمی پێغەمبەر بوون و باوەڕیان پێی هێناوە و، سەریانخستووەو پشتیوانی بوون.. لە وێنە و هەڵس و کەوتیاندا شێوەو ئاکاری هەموو هاوەڵان بەدی دەکەین.
ئیمانیان و، دامەزراوی و، پاڵەوانێتی و، وەلائیان بۆ خودا و پێغەمبەرەکەی دەبینین، ئەو کۆششە بەدی دەکەین، کە ئەنجامیان داوە.. لەگەڵ ئەو ناڕەحەتیانەی کە لەژێرباریدا خۆیان گرت.. لەتەک ئەو سەرکەوتنەی، کە بەدەستیان هێنا..
هەروەها ئەو ڕۆڵە جێی شانازیەیان دەبینین، کە پێی هەستان بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤایەتیی لە بتپەرستیی ویژدان و، ونبوونی ئاییندە.[1]