قون قەڕەپوول
قەرە وشەیەکی تورکییە واتا(ڕەش) پول، پارە، یان فلسە، واتە فلسی ڕەش یان پارەی ڕەش، کەماڵ گروێسی لەساڵی 2009دا لە بەغدایێ بووه، دەنوسێت زۆر گەرم بوو(کارم ببووە ئاو کڕین، ئاوفرۆش هەبوون گۆزەیەکیان بە بەرسینگی خۆیانەوە هەڵاوەسیبوو، شتێکی وردیی زەردیان تێکردبوو، لیوانی بە چەند فلسان بوو، نەمدەزانی، مستێکم قەڕەپوڵ لە لاوێچم دەکرد و لە پێش کابرای ئاو یان شەربەت فرۆشم ڕادەگرت و ئەویش مافی خۆی هەڵدەگرت، بیروبۆچونێکیتریشم بیستووە پێی وایە (قەڕەپوڵ) کێشانەیەکە لەچارەگە کیلۆیەک کەمترە، هەموو ئه و ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە ڕووی ڕاستەقینەی ئیدیۆمە بزانین، لایەنی دووەم مەبەستی ئیدیۆمەکە ئەوەیە پیاوێکی قوون پوچ و قرغ و چروک وشۆڕ و لەڕوگەڕولاوازە بەتەوسەوە پێی دەوترێت(قوون قەڕەپووڵ). [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 901
Ваше мнение о предмете!