کەوا سوری بەر لەشکر
کەوا سور ئه و کەسانە بوون کە کورد بوون و بۆ سوپای داگیرکەری عوسمانی دەبوونە چاوساغ و پێناوی داگیرکەران بۆ چۆڕێک شاباش و نەرمە دەست لەپشتدان و ئافەرینێ و بۆگە و چڵکاوخۆری و کاسەلێسی، دەبوونە مەسینە هەڵگری کڵاوسورەکانی عوسمانی و بست بەبست و هەرد بەهەرد و بن بەرد بە بن بەرد بەدوای شۆڕشگێڕان و هەڵگرانی ئاڵای شۆڕشی کوردەوە بوون لە خاکی کوردستان، ئه و ئیدیۆمە زیاتر لە باشوری کوردستان بەکاردەهێنرێت لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمەوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت بەکاردەهێنرێت بۆ کەسانێک کە خیانەت لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەکەن و دەبنە جاش و خۆفرۆشی داگیرکەران هەر پێیان دەوترێت(کەواسوری بەر لەشکر).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 594