لەبەر نەوسێ کەوتە حەبسێ
باڵندەی وەک سوێسکە و ڕیشۆڵە دەنکە گەنمیان بۆ دەکرێتە چاڵی تەپکەوە، پشیلە و ڕێوی و چەقەڵ و گورگیش پارچە گۆشتیان بۆ بە بالان دەخرێت و کەروێشکیش گوڵەجۆی بۆ بە تەڵەوە دەکرێت هەموو ئه و ئاژەڵ و باڵندانە بەهۆی نەوسەکەوە دەکەونە چاڵ و بەتەڵەوە دەبن، هەندێجاریش مرۆڤیش هاوشێوەی ئه و باڵنده و ئاژەڵانە بەهۆی نەوسەوە دەکەونە داو و گیرۆدەی گرفت و کێشەیەکەوە و بەند دەکرێن، جاری وایە نەوسی مرۆڤ هەوڵدانە بۆ تێرکردنی غەریزەیەک چ دەم بێ یان داوێن بەهۆیەوە تێدەکەوێت و پەڵکێش دەکرێت بۆ حەبس و زیندان به و جۆرە کەسانە دەوترێت لەبەر نەوسێ کەوتە حەبسێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 822