بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ نەهرۆ #شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە جیهانمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەکەم، و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
#04-07-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,686