ئامی موسا، کچێکی تەمەن 17 ساڵە لە شاری #قامیشلۆ# لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە کەمینەی سریانییە، کولتووری کارکردنی ژنانی شکاندووە بەوەی لە سەرتاشخانەیەکی شارەکەدا کاردەکات و سەر و ڕیشی کوڕان چاکدەکات.
کچە تەمەن 17 ساڵەکە بەهۆی کارەکەیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەو خەونێکی بەدیهاتووە و دەڵێ کاتێک بیرۆکەکەم بۆ خانەوادە و هاوڕێکانم باسکرد و باسم لە حەز و ئارەزووم بۆ فێربوونی کارەکە کرد، ئەوان هانیان دام کە ئەو کارە بکەم کە دەمەوێت. من بیر لە بۆچوون و ڕەخنەی خەڵک ناکەمەوە، چونکە من باوەڕم بە خۆم هەیە و دەمەوێت گەشە بە کۆمەڵگە بدەم و بیگۆڕم، شێوازی کارکردنی ژنانیش بگۆڕم. ئامی لەکاتی کارکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکات بە پۆشینی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,946