لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەوانێک لە پێنجوێن دەکات
راگەیاندراوێک لە لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان-ەوە
لیژنەی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەم ڕوداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردو دەکات، کە بەرانبەر بە ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و لە
پێنجوێنپێنجوێن چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوسێک و سوکایەتییان بە هاوژینەکەی کردوە.
لیژنەکەمان پێیوایە: هەر سوکایەتیی و هەڕەشەیەک بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنوسان و خانەوادەکانیان، سوکایەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە ڕۆژنامەنوسییەی لە کوردستان دا زامنکراوە و دەبێت کەیسەکانی ڕۆژنامەنوسان لە دادگا و بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان یەکلابکرێنەوە و ئەو چەکدارانەیشی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوسەکە لە پێنجوێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێی دەزگا پەیوەندیدارەکانیانەوە، سەرجەمیان دەستگیربکات و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.
لیژنەی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کورستان
28-03-202028-03-2020 Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,475