نووسینی: ئۆپرا وينفری
وەرگێڕانی: #دارا فایەق ئەحمەد#
چاپی یەکەم 2020
من خۆشیەکانم لەلا گرنگەو بەهەند وەریان ئەگرم. کاری زۆر سەخت ئەکەم و یاریکەرێکی باشیشم لە ژیاندا، باوەڕم بە باش و خراپیەکانی ژیانیش هەیە، چونکە تەواوکەری یەکترن. بۆ ئەمەش کاتی زۆرم پێویست نییە تاکو هەست بە دڵخۆشی بکەم، چونکە لە زۆربەی ئەو شتانەی ئەنجامی ئەدەم ڕازیم. بەدڵنیاییەوە لە هەندێکیاندا زیاتر دڵخۆشترم لە ئەوانی تر. جا لەبەرئەوە هەوڵ ئەدەم ئەوە ئەنجام بدەم کە ئەیڵێم، لەو ساتەدا ئەژیم کە تێیدام، بۆیە تەواو وشیاربە!
هەرکاتێک ڕوبەڕوی بڕیارێکی قورس دەبمەوە، لە خۆم دەپرسم: چی دەبوو ئەگەر لە هەڵە کردن، لە هەستکردن بە قبوڵ نەکرنم لەلایەن ئەوانی ترەوە. بە گەمژە سەیر کردن، یان تەنیایی نەترسامایە؟ لەوە دڵنیام کاتێک کە ترس وەلا دەنێیت ئەو وەڵامەی کە بەدوای دەگەڕایت بە ڕوونی دەستت دەکەوێت. وە کاتێک لەگەڵ ئەو شتەی کە لێی دەترسیت بەردەوام بیت لە ڕۆشتن، پێویستە بەدڵنیایەوە ئەوە بزانیت کە گەورەترین کێشە لە ناو خودی خۆتدا دەگۆڕێت بۆ گەرەترین خاڵی بەهێز. ئەگەر خۆت بتەوێت و دەرگا بەڕویدا بکەیتەوە.[1]
Примечание:файла PDF для этой книги нет в наличии , пожалуйста, помогите Kurdipedia получить этот файл! Отправить книгу Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,253