لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 52 هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون و بەراورد بەساڵی 2018 لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد کەمیکردووە.
=KTML_Bold=عەدنان ڕەشیدی=KTML_End= ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ووتی: لەماوەی ساڵی 2019دا پەنجاو دوو هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
لەسێدارەدراون و لە نێو ئەو کەسانەش دوو منداڵی خوار هەژدەساڵ و چوار ژن هەبوونە کە حوکمەکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئەو هاوڵاتیە کوردانە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و چالاکی سیاسی و ماددەی هۆشبەر چەند تۆمەتێکی دیکە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ڕەشیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: بەراورد بەساڵی 2018 ڕێژەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد لە ٪26 کەمیکردووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,850