ئەسعەد شێخولئیسلامی، کوڕی سەید محەمەد سەید عەبدولعەزیز شیخولئیسلامە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی زانستی #سنە# لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارەکە تەواو کردووە و دواتر چووەتە زانکۆی ئەدەبیات و زانستی مرۆڤایەتییەکان و بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
دامەزرێنەری بەشی شافیعی زانکۆی تاران و دامەزرێنەری ئەزموونی پلەی زانستی ڕۆحانی سووننە بووە.
لە ساڵی 2019 بەبۆنەی 60 ساڵ خزمەتی زانستی و فقهی مەدالیای ڕێزلێنانی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
بەشی دکتۆرای لە ئیلاهیات و مەعاریفی ئیسلامی خوێندووە و چەندین کتێبیشی له و بارەیەوە نووسیوە.
رۆژی چوارشەممە #01-01-2020#، لە تەمەنی 89 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,196