حکومەتی هەرێمی #کوردستان#، لە ڕاگەیدەگەیەنێت لەگەڵ تورکیا لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی ئه و گەشتیارانەی هەرێم کە ویستبویان بە ئاڵای کوردستانەوە ڕەسم بگرن.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:
راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بەهۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.
ئاشکرایە ئاڵای هەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عیراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و هۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی له و ڕووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]