ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بە دوای چەقچەقە دا دەگەڕا
ئاش يان ئاسياو دوو جۆری هەبوو ئاشی ئاو و ئاشی ئاگر، ئه و ئاشەی بە ئاو کاريدەکرد پێی وتراوە ئاشی ئاو، ئاشی ئاويش پێويستی بەدەراو و سەرچاوەی ئاو هەبوو بۆيە يان لە نزيک کارێز و کانی و سەرچاوە دامەزراوە يانيش لە ڕۆخ و کەناری ڕووبارۆچکە و ڕووباران دامەزرێنراوە، ئاش کە کاريکردوە و کورد وتەنی کە(گەڕاوە) دەنگێکی هەبوو بە(چەقەچەق)ی ئاشی ناوی هاتووە و بە هۆی دووبارە بوونەوەی هەمان دەنگ شێوەی ئاوازيشی لێهاتووە وتراوە چەقەوێڕەی ئاشی، ئينجا ئه و ساڵەی زەنە باران و ساڵێکی تەڕو توش و بەئاو بوايە لە وەرزی بەهاردا ئەگەری لافاو و ئاودەربوون زۆر بووە و هەندێجار سێڵاو و لافاوی دەم چۆم و ڕووباران هاتووە و ئاشی ئاوی بەتەواوی ڕاماڵيوە و برديويەتی، خاوەنەکەشی هيچ ئەوەی نەزانيووە ئاو بردويەتی وتويەتی دەنگی چەقەچەقی ئاشەکە نايەت، ئەمە واتە لە(بێ خەبەران کەشکەک سڵاوات) واتە کەسی بێ ئاگا و لەدوای شتی بچوک چوو، هەروەها هەمان ئيديۆم بەشێوەيەکيتر هەيە و وتراوە(گايەڵ بەگاڕانەوە چوو، لە گۆڵکە سووری دەپێچێتەوە).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,991