ڕێوی قەت لە نزيک لانەی خۆی ڕاو ناکات
ڕێوی بە گيانلەوبەرێکی فێڵباز ناوزەد و ناوی دەرکردووە بە هەرکەسێک بڵێی ڕێوی واتە فێڵباز و زۆر-زان، کەسێکيش زۆرزان و فێڵباز بێت شەڕ ناخاتە بەر دەرگای ماڵی خۆی چونکە وتراوە(شەڕ لە بادينان تۆز لەبەر دەرگای ماڵێ) ئيتر شەڕ لە بادينان ڕووبدات کەچی تۆزەکەی بکەوێتە بەردەرگای ماڵ ئەی چۆن شەڕی بەردەرگا ماڵ سەلامەت دەکات، هەربۆيە زۆرزانی و فێڵبازی ڕێوی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە لە نزيک دەوروبەری کونی خۆی ڕاو ناکات تا لانە و ماڵی سەلامەت بێت، هەڵبەت ئەمە بووە بە ئيديۆم وەک ئامۆژگاری بەکارهاتووە کە مرۆڤ نابێت شەڕ و ناخۆشی و ئاژاوە لە گۆڕەپانی خۆی بکاتەوە کەسی ئاقل و ئاوەزمەند هەر شەڕ لەهێڵانە و ماڵ و حاڵی خۆی دوور دەخاتەوە و ڕێويش بە نمونە هێنراوەتەوە چونکە ئاژەڵە و فێڵباز و زۆرزانی دراوەتە پاڵ.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,423