ئەگەر ئەتەوێ بەهەشت بنۆشی، نەفسێ تێرکە و سڕی بپۆشی
بەهەشت نۆشين ئاسان نيە و کاری گەرەکە تا پێگەيشتنی، لە هەموو ئاينە ئاسمانی و ناوچەييەکان و دەستچێنی بيروبۆچونی مرۆڤەکان، جەختکردنەوە لە تێرکردنی برسی لەهەموو ئايينەکاندا گوزارشتی مرۆڤ دۆستی و مرۆڤايەتيە، بەڵام مەرج و پێوەر هەيە بۆ تێرکردنی خەڵکی برسی، بەتايبەت بۆ ڕێزگرتنی نەک بەزەيی هاتنەوە چونکە بەزەيی هاتنەوە بێ ڕێزگرتن ئەوا جۆرێک لەسەرکۆنە(ئيهانە)ی تێدايە، سەرکۆنە و تێرکردن بەهەشتی پێ بەدەست نايەت بەڵکو تێرکردن و داپۆشين دوو کرداری يەک لەدوای يەکبن، بە تايبەتيش ويژدان و بەزەييت بۆ پڕکردنەوەی پێداويستی مرۆڤێکی برسی بێت ئەوا بەهەشت خۆی شوێنی ئه و کەسانەيە چ پێويست ناکات بۆ دونيای فانی و کايەی مناڵان ئه و ناز و بەخشينەی بەهەشت لەکيس خۆت بدەيت وەک عەتار هاواری بۆ بکەيت دەمێکە لە تەلەفزيۆنەکانی تەوژمە ئيسلاميەکان لە باشوری کوردستان خێزان و خەڵکی نەدار دەهێننە سەر شاشەکان و بەناوی هانا و خێرخوازييەوە کار لە کەرامەتيان دەکەن و هەر بۆ بەدەستهێنانی بەهەشتيش ئه و کارە دەکەن و دەقی(دەستی چەپ نابێت بەخێری دەستی ڕاست بزانێت) فەرامۆش دەکەن ئەم دەربڕينە لەناو کورداندا لەچوارچێوەی ئه و فەرمودەيەی پێغەمبەری ئيسلام(د.خ) دا هاتووە کە کورديش فەرمويەتی(ئەگەر ئەتەوێ بەهەشت بنۆشی، نەفسێ تێرکە و سڕی بپۆشی).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,118
Ваше мнение о предмете!