بەرچاوڕوونییەک بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
1. لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای ئاسایشی #سلێمانی# و بەپێی مادەی(264) لە یاسای سزادانیعێراقی، تۆمەتبار (ه. م)، لە #کفری# دەستگیرا، بەهۆی ئەوەی ناوبراو کەسێتی واتایی دەزگایدژە تیرۆری ساختەکردوە و لەڕێگەی دروستکردنی دەیان ئەکاونت و پەیج و ماڵپەڕیئەلیکترۆنی بەناوی دەزگاکەمان و کارمەندانی ماندوونەناسی دژەتیرۆر، ناو و کەسێتی دژەتیرۆری بەکارهێناوە و پەیج و ماڵپەڕە ساختەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، شێواندنی پەیوەندیی خێزانی و بڵاوکردنەوەی گومان و دڕدۆنگی لە دژی چەندین خێزان و بنەماڵە لە #گەرمیان# و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەکارهێناوە و تەنانەت دەستی لە کەسوکاری ئەنفال و شەهیدانیش نەپاراستوە.
هەروەها تۆمەتبار (ه. م) ئەو پەیج و ماڵپەڕانەی بەکار هێناوە بۆ هەڕەشە پێکردن و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و وەرگرتنی پارە، کە تێکڕای ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتانە، پێچەوانەی یاسا و دژ بە ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانن و بەردەوامبونیان ڕێگەپێنەدراوە.
2. تۆمەتبەر (ه. م)، لە کاتی دەستگیرکردن و ماوەی مانەوەی لە گرتووخانە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵکراوە و لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی مافی مرۆڤ دا ڕێزی لێگیراوە و خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانی و هەر بە فەرمانی دادوەری بەڕێزیش، چاوپێکەوتنی کەسوکاری بۆ ڕێکخراوە و زیاتر لە یەک کاژێر لەگەڵ کەسوکاری یەکتریان بینیوە و پاشان بەڕێزەوە، بەڕێکراون و ئێستاش بەپێی یاسا و بە فەرمانی دادوەر بەشێوەی هەفتانە مافی یەکتربینیان بۆ دەستەبەرکراوە.
3. بەپێی ئەو وێنە و بەڵگانەی لەبەردەستن و چەند وێنەیەکیش کە بڵاوکراونەتەوە، تۆمەتبارەکە نیشاندەدەن لە دەستی یاسادا کە ئەفسەر و کارمەندانی ئێمە دەیگوازنەوە بۆ دادگا، ئەمە ڕێکارێکی یاساییە. بەڵام ئەوەی نایاساییە، کەسوکاری تۆمەتبارەکە پەلاماری لێکۆڵەر و پاسەوان
و شۆفێرێکیان داوە و بەڵگەی تەواو لەمبارەیەوە خراوەتە بەردەم دادگا و بۆ میدیاکاران و لایەنە پەیوەندارەکان بەردەستە.
4. سەرباری ئەو ڕاستیانەی سەرەوە، بەداخەوە، کەناڵێکی ناڕاست و چەواشەکار، کە هەمووان دەزانن سەر بە چ کەس و تاقمێکن و مەرامیان چییە، لەرێی ڕاپۆرتێکی چەواشەکارانەوە، هەستاون بە هەڵگێڕانەوەی ڕووداوەکان، شاردنەوەی ڕاستییەکان لە ڕای گشتی و کاریانکردوە بۆ ناوزڕاندنی کادر و کارمەندان و ناوی دەزگاکەمان. لێرەوە پێیان ڕادەگەیێنین کە ئەگەر بەم شێوازە نا میهەنی و لادەر و نەخوازراوە بەردەوامبن لە ناوزڕاندن، ئەوا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین و ڕووبەڕوی دادگایان دەکەینەوە. داواش لە خەڵکی کوردستان دەکەین،
وەک هەمیشە، بەهۆشیارییەوە، تەماشای ڕووداوەکان بکەن.
گوتەبێژێک لە هێزەکانی دژە تیرۆر
#11-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!