ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا زانیاری دا. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی هەپەگە لە #سیدەکان# 4 سەربازی تورکیا کوژراون.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
ڕۆژی 5ی کانوونی یەکەم\14ی سەرماوەز کاتژمێر 9:20 لە دەڤەری سیدەکانی باشووری کوردستان، دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی لێلیکان، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجام دا. گورزی تووند لە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردەکە درا، لە ئەنجامدا سەنگەرێکی دوژمن ڕووخێنرا و 4 سەرباز کوژران.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15جارێکی دیکە لە سەربازانی سەر گردی لێلیکان-یان دا. لەم چالاکییەدا کە گورز لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا، کوژراو و برینداری دوژمنی لێکەتەوە، بەڵام زانیارییەکی ڕوون دەستنەکەوت.
4ی کانوونی یەکەم\13ی سەرماوەز کاتژمێر 13:50 دەوروبەری گوندی شێلازێی سەر بە شاری #زاخۆ#ی باشووری کوردستان بۆردومان کرا. بەهۆی بۆردومانەکە زیان بە دەخڵ و ڕەزی گوندنشینان گەیشت، بەڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانی ئێمە نەگەیشت.[1]
#06-12-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,864
Ваше мнение о предмете!