لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا لە #زاخۆ#، 120 کەس لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون. بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەریش دەڵێت، ماڵ و پارە و خانووەکەم لەسەردانا.
ئەوانەی دەستگیرکراون ماددەی هۆشبەر دەخۆن، دەکێشن و دەفرۆشن، هەندێکیان ئافرەتن و هێرۆین و حەشیش و مەریوانەیان بەکارهێناوە.
گەنجێک بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دوو ساڵ زیندانیکراوە و دەڵێت، من هێرۆینیم بەکاردەهێنا، هەر غرامێکم بە 50 بۆ 100 دۆلار لە چەند کەسانێک دەکڕێ کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرد.
بەگوتەی شارەزایەک هیرۆین پیسترین و دژوارترین ماددەی هۆشبەرە و ئەوانەیشی دەیکێشن خێرا لەگەڵی ئالوودە دەبن و ئیدی ناتوانن دەسبەرداری بن، تاوەکو دەیانکوژێت.
بەگوێرەی ئامارەکان 85%ی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، هێرۆین بەکاردەهێنن.
#24-11-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,882