کە گڵۆڵەت کەوتە لێژی کەس خاست پێ نابێژی
وتراويشە کە(گڵۆرەت کەوتە لێژی، کەس چاکت لۆ نابێژی) گلۆڵە ژنانی کورد بەهۆی ڕێستن بە(تەشی)يەوە دروستيانکردووە چ لە خوری يان موو، ژنێک ئازا بوايە ئەگەر لە ڕۆژێکدا دوو گڵۆڵەی دروستبکردايە، لەبەر ئەوەی گلۆرە خڕە ئەگەر بکەوێتە شوێنی لێژايی تا خڵۆر دەبێتە چاڵايی و بنی دۆڵ و شيوەوە هەر خوڵ دەخواتەوە و بەهيچ کلۆجێک بۆت ناگيرێتەوە و تا هەڵدەکرێتەوە کاتێکی يەکجار زۆری دەوێت، هەڵبەت کەوتنە لێژی گلۆرەيەک لە دەسەڵاتی خاوەن گلۆرەکە نيە دەنا حەزناکات لەدەستی بکەوێت و ڕەنج و ماندوبونێکی بەلاش بدات بۆ هەڵکردنەوە داوەبەن و مووە ڕێسراوەکە، کورد ئەم حاڵەتەی کردووە بەدەربڕ و ئيديۆم بەکاريدەهێنێت بەتايبەت بۆ کەسێک کە لەکارێک يان هەڵوێستێک يان شتێکدا لێی بقەومێت کەس چاک وخاسی بۆ ناڵێت و هەمووی سەرکۆنەی دەکەن لەجياتی ئەوەی باری نالەباری بۆ ڕاست بکەنەوە و زياتر لەهەوڵی خستنی بارەکەی دادەبن بۆيە کورد بەدەربڕەوە وتويەتی(کە گڵۆڵەت کەوتە لێژی کەس خاست پێ نابێژی).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,299