ساڵی 1972لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندی #کانی ڕەش - تەقتەق# ی کۆیە تەواوکردووە.
ناوەندی و ئامادەیی لە #کۆیە# تەواوکردووە.
پەیمانگای مامۆستان 1999 لە #ڕانیە# تەواوکردووە.
ساڵی 2008کۆلیژی یاسا #زانکۆی کۆیە# ی تەواوکردووە
ماستەر لە زانکۆی نێرئیست لە یاسای گشتی تەواوکردووە.
لە ساڵی 91 پەیوندی بەڕێکخستنەکانەوە کردووە لەکۆمیتەی کۆیە.
هەمان کات وەکوو یەکەم خوێندکار پەیوەندی بە (#کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان# )ەوە کردووە.
لە 1993 تا 1999 لێپرسراوەی کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کۆیە بووە.
بەشداری کۆنگرەکانی 1و2و3وپلینیۆمی یەکەمی خوێندکاران و لاوانی کردووە.
دواپلەی کارگێڕی لقی هەولێر بووە.
لە ڕێکخستن لە ساڵی 91 سەرجەم پلەکانی لە شانەوە تا جێگری مەڵبەند بڕیوە.
ئەندامی کۆنگرەکانی 2و3و4و5و هەرسێ پلنیۆمی یەکێتی بووە.
لە ساڵی 2013 خۆی بەربژێر کرد بۆ پەڕڵەمانی کوردستان بووە ئەندامی پەڕڵەمان لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان تا کۆتای ساڵی 2022. لە هەردو هەڵبژاردن دەنگی یەکەمی سنووری کۆیەی بە دەست هێناوە.
خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕ و دووکچە.
لە کۆنگرەی پێنجی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە ئەندامی سەرکردایەتی هەلبژێردراوە.[1]