بەپێی ئاماری فەرمی تەنیا 5%ی یەکە پیشەسازییەکانی پارێزگای #کرماشان# بە هەموو توانایی خۆیانەوە چالاکن، 95%ی یان بەتەواوەتی داخراون یا ئاستی بەرهەمیان زۆر کەمتر لە توانایی خۆیانە و نیوە چالاکن.
موحسین ڕۆستەمی، سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی و بازرگانی کرماشان. دەڵێت: ئەم ئامارە بۆ هەموو ئێرانیش ڕاستە و لە ڕاستیدا هەموو یەکە پیشەسازییەکان بە هەموو توانایی خۆیانەوە کار ناکەن، هۆکاری ئەمەش بۆ کۆنبوونی دامودەزگاکانی بەرهەمهێنان، داتەپینی بازاڕ، کەمی پارە و قەرزداری بە بانکەکان، نزمی کوالێتی کاڵا وکەلوپەلی ئێرانی لە چاو بیانییەکان، کێشە سیاسییەکان و هەروەها قاچاخی کاڵا لە قەڵەم دەدرێ.[1]
#27-05-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,426