دواڕۆژ، #دەشتی ئەنوەر#
قایمقامی قەزای #دەربەندیخان# ئاشکرایکرد ئەمڕۆ پاش ئەوەی وەزیری شارەوانی سەردانی قەزاکەیانی کردووە، بڕیاریداوە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە تەواو بکات کە =KTML_Mark_Begin=لە ساڵی 2006ەوە جێهێڵراوه=KTML_Mark_End=.
ناسیح مەلا حەسەن قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەیانی ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی کردین و بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەی پێداین کە لەساڵی 2006ەوە دەست بەکارکردن کراوە تێیدا و هێشتا تەواو نەبووە.
وتیشی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە کێشە و گرفتی زۆرە و هاوڵاتیان ناتوانن بەکاریبێنن بۆ خواردنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەساڵی 2006دا 43%ی پڕۆژەکە تەواو بووە، بەڵام لەبەر بێ پارەیی کۆمپانیاکە جێیهێشتووە، ئەمڕۆش بڕی =KTML_Bold=19 ملیۆن دۆلار=KTML_End=ی بۆ دابینکرا بۆ ئەوەی تەواو بکرێت.[1]
#21-02-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,629