ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-1-2018 بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ شاندی سەرکردایەتیی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# بە سەرۆکایەتیی بەڕێز هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە یاداشتنامەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرا کە پێشتر پێشکەش بە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو و خرایە بەر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵەکانی نێو یاداشتنامەکە دووپات کرایەوه.
ئاماژە بەوەش کرا وەک حکوومەت و ئه و لایەنە سیاسییانەی بەشدارن لە کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، پەرۆشیی ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و نەهێشتنی ئه و قەیرانانەن کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە و لەمباریەوە هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵ و تواناکانیان بخەنە گەڕ تا بارودۆخەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بەره و باشتر بەرن.
هەردوولا بڕیاریان دا بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش، کۆبوونەوەی هاوشێوە بەردەوام بن.
#15-01-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,810