خێرە خۆرەيە
خێرە لە بنەڕەتدا لەگەڵ ماسيە(قوڕە)يانە کە ماسيەکی بچوکی سەرپشت ڕەش و پەڕەکەی دڕکێکی ڕەق و تيژی پێوەيە و زوو دەيخاتە داوای تۆڕەکانەوە، دوای ڕاوکردنيشی سکی شلە و بەر لە هەموو ماسيە ڕاوکراوەکان بۆگەنی(گەنيو) دەبێت، هەموو ڕاوکەرێک بەس تۆڕەکەی(تەرح) لێ بدايە لەناو زێ و ڕووباران ئەوا يەکسەر ئه و جۆرە ماسيەی پێوە دەبێت، بۆيە بووە بەئيديۆم لەناو ڕاوکەرانی ماسی و دەوترێت فلانە(خێرە خۆرەيە) واتە هێندە بێ دەسەڵاتە تەنها ماسيە خێرە-قوڕە دەگرێت و ناتوانێت ماسيەکانی سورە و زەردە و بزە و ڕەشەی ڕاو بکات کە گۆشتەکانيان خۆشتر و بەتامتر و پڕ بازارتريشە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,886