کورداغ دەڤەرێکی لەکوردستانی سووریا لە ڕووی نەخشەی دەوڵەتەکەدا دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لە دوولاوە، هەروەکو دەڤەری کۆتاییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەرامبەر بە دەڤەری ئەسکەندەرۆنە و #عەنتاب# لە باکوور، ناوچەیەکی شاخاوییە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب، وهاوسنوورە لەگەڵ پێدەشتەکانی ئەنتاکیە و ئەسکەندەرۆنە، دانیشتوانی (کوردداغ) دابەش دەبن بەسەر (360) گوندی ئاوەدان، و هەرێمی شاخاوی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدەهێنن لە ناو سووریا، ئەم قەزایە زۆرفراوانە و پڕە لە تەپۆڵکە و بێشەی چڕ و دالیای مێو و زەیتون و میوەی تر. زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ڕەسەن کوردن، ئاوێکی زۆری تێدایە کە بە تەواوی بەشی ئاودێی کشتوکال دەکات، بنکەی ئەم شارۆچکەیە #عەفرین#ە کە بریتییە لە شارێکی تازە دروستبووی قەشەنگ لە جێگەی کۆنە شارێکی تر دروستکراوە بە سەر تاشەبەردە لێژەکانی کەناری جۆگەی عەفرینەوە.
شاری عەفرین لەناوڕاستی دەشتێکی بە پیتە کە بە دەوڵەمەندترین و بە پیتترین زەوی کشت و کاڵی دەژمێردرێت.
ناوی کورداغ هەر لە سەردەمی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانی و دواتر داگیرکاری فەڕەنسییەکان- مەبەست مانداتی فەڕەنسییە بەسەر سووریا باو و پشت پێ بەستراو بووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,684