#شاناز جەمال محموود#، لەدایکبووی شاری #سلێمانی#، فەرمانبەری میرییە، بە بیرۆکە و کارەکانی توانیویەتی ڕۆحێکی کلتووریانە و سەردەمیانە بکات بەبەر قوماشی کۆن و ئه و پارچە جاجمانەی لە کۆن وەک کەلووپەلی ڕازانەوەی ناو ماڵ بەکارهاتوون،
بە کارکردنی لە ڕێگەی دەست ڕەنگینی و وردەکارییەکانی توانیویەتی ببێتە خاوەن براندێکی تایبەت بە خۆی لە کاری دەستڕەنگینی بە بەکارهێنانی قوماشی کۆن و ڕەسەنی کوردی، شاناز تا ئێستا دوو پێشەنگای تایبەت بەخۆی کردۆتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو لە چەندین کۆنفراس و ۆرکشۆپ وانەم وتۆتەوە وەک ئەوەی چۆن ببێت بە کەسێکی سەرکەوتوو، کار بۆ بەدیهێنانی هیواکانی بکات،وە بەشداری لە چەندین کۆنفراس و پێشەنگای نێودەوڵەتی کردووە.
شاناز ڕۆڵی دایکی بەرز دەنرخێنێ لە هاریکاریکردنی لە سەرکەوتنی لە کارەکانی، دەڵێت: لە ڕێگەی کارەکەم دەتوانم سەرچاوەیەکی ئابووری باش بەدەست بهێنم و بەردەوام بم.
بفەرموون ئاشنا بن بە کارو دەستڕەنگینیەکانی شاناز، با هەمووان ڕێز له و کارە بەنرخ و سەردەمیانە بگرین، سوود لە چیرۆکی سەرکەوتنی شاناز وەربگرین.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,000