- ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل – #هەپەگە# ڕایگەیاند، کە لە چیای تەندورەک و لە هەرێمی #دەرسیم# لە باکوری کوردستان لە چەند چالاکییەکی جیادا 12 سەرباز و جەردەوانێک کوژران.
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر خوێندکارانی کورد لە زانکۆی یوزونجی یل-ی شاری #وان# لە باکوری کوردستان، 11 خوێندکاریان دەستگیر کرد.
- ئاژانسی هەواڵی فورات لەسەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە کراوە لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی #هەورامان#ی ڕۆژهەلاتی کوردستان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە و چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
- گروپی هیومان ڕایتس وۆچ لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی نیوەی دەرچووانی زانکۆکانی ئێران کچن، بەڵام تەنیا 15%یان وەک هێزی کار سەرقاڵی کارکردنن، ئەمەش وەکو جیاکاری ڕەگەزی دژی ژنان لە بواری کارکردندا سەیر دەکرێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,488