دواڕۆژ، ئارام سەعید
#ڕێکخراوی زەرد#بە هاوکاری بانکی ناوەندی عێراق پرۆژەی پێدانی قەرزی بچوک و مام ناوەند و گەورە ڕادەگەیەنێت، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش دەڵێت دوای سەرکەوتنمان لەدابەشکردنی قەرزی بچوک و مام ناوەند، هەنگاوی داهاتوومان دابەشکردنی قەرزی گەورەیە کە لە 50 ملیۆن تاوەکو 20 ملیار دینارە.
موحسن مامەڵ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی زەرد بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی دۆزینەوەی هەلی کارکردندا هەوڵێکی زۆرمان دا تاوەکو لە ڕێی بانکی ناوەندی عێراقییەوە پڕۆژەی پێدانی قەرزمان بە گەنجانی کوردستان ڕاگەیاند.
سەبارەت بەجۆری قەرزەکان وتی قەرزی بچوک لە 3 ملیۆن تا 5 ملیۆن، قەرزی مام ناوەند لە 5 ملیۆن تا 50 ملیۆن و هەروەها قەرزی گەورە لە 50 ملیۆن تا 2 ملیار دینارە.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی زەرد باسی لەوەشکرد کە تا ئێستا هەنگاوی پێدانی قەرزی بچوک و مام ناوەندمان بەردەوامە، بەڵام ئەو کەسانەی دەیانەوێت قەرزی گەورە وەربگرن دەتوانن لە ئێستاوە سەردانی ڕێکخراوەکەمان بکەن و پرۆژەکانیان پێشکەش بکەن کە لە 50ملیۆن تا 2ملیار دینار دەستپێدەکات.
18-02-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,001