- وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات بۆردوومانی ناوچە کوردییەکانی سوریا ڕابگرێت و دەشڵێت، دەبێت کاری سەرەکی لە سووریا ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعش بێت لەو وڵاتە.
- لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان، دوو پڕۆژەی خستەڕوو، بزووتنەوەکە بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی پڕۆژەیەکی 14 خاڵی پێشنیازکرد کە گرنگترینییان لابردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان و گێڕانەوەی سامانی کەڵەکەبووی ناشەرعی بەرپەرسە باڵاکان بوو.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,629