لە #28-04-1979# لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.قوناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی 2003 دەچێتە زانکۆی سلێمانی و ساڵی 2007 بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی تەواوکردووە. بۆ درێژەدان بە خوێندن ساڵی 2009 دەچێتە وڵاتی ڕووسیا و ساڵی 2013 بڕوانامەی ماستەر لە بوارەکەی خۆیدا بەدەست دەهێنێت. لەژێر ناوی دیسپلینی (مێژووی گەشەسەندنی بیری جوگرافی لە شارستانییەتە دێرینەکاندا). گەنجێکی چالاک و ڕۆشنیرە و وەک نووسەرێکی سەربەخۆ چەندین وتاری بۆ ڕۆژنامە و گۆڤار و ساییتەکان نووسیوە.چەند کۆڕێکیشی گرتووە تایبەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان و کایە ڕۆشنبیرییەکان. خاوەنی نامیلکەیەکە تایبەت بە ژیان و بەرهەمی شاعیری کلاسیکی (حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە).
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,603